ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پۆگبا: “داهاتووم؟ کات وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە.”

یاریگا- جارێکیتر پۆڵ پۆگبای فەڕەنسیی گومانەکانی لە چواردەوری خۆی کۆ کردەوە، ئەوەش دوای لێدوانێکی سەبارەت بە داهاتووی خۆی.

پۆگبا کە دوای یاریی کردنەوەیان لە خولی ئینگلیزیی بەرامبەر چێڵسی، چەند گوتەیەکی خستە ڕوو، بۆ ڕادیۆ RMC SPORTی فەڕەنسی وتی: “لەم بارەیەوە شتانێک وتراوە. داهاتوو وەڵام دەداتەوە. هێشتا ئەم بابەتە مایەی پرسیارە.”

وتیشی: “ئێستا من یاریزانی مانچستەرم، تا ئەونەی لە یاریگادابم، لەگەڵ هاوڕێکانمدا چێژ لە یاریکردن دەبینم و دەمەوێت ببەینەوە.”

لە بردنەوەی 4-0ی یەکەم هەفتەی پریمەرلیگ، پگبای تەمەن 26 ساڵ  بە ئاستێکی بەرچاو دەرکەوت بە تایبەت لە گێمی دووەمدا، توانی هەر لەو یارییەشدا بەرامبەر لەندەنییەکان دوو گۆڵ دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button