ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترینیاریگا

زیدان چاوەڕوانی دوو دەستەوارەی گەورە دەکات

یاریگا –

زیدان، ئەفەسانەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە دوو دەستەوارەی گەورەی پێدەگات تا جارێکی دیکە دەست بەکاری راهێنەرایەتی بکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە زیدان لە پاڵ جۆزێ مۆرینیۆدا دوو بژاردەی سەرەکین بۆ پاریس سان جێرمان تا لە وەرزی داهاتوو یەکیان وەک راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشان بکات.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، کە یانە پاریسییەکە خواستێکی زۆری هەیە تا لەم هاوینەدا جارێکی دیکە دانوستان لەگەڵ زیدان دەستپێبکاتەوە، بەتایبەت پاش ئەوەی لەم وەرزەش لە چامپیۆنزلیگ دەستبەتاڵ دەرچوون و هەر زوو لە قۆناخی شانزەی پاڵەوانێتییەکە لەسەر دەستی بایرن میونشن کرانەدەرەوە.

پاریس سان جێرمان چاوەڕوان دەبێت تا ئەم وەرزە کۆتایی بێت و یانەکەی بۆ جاری یازدەیەم لە مێژوودا ببێتە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی و پاشان دەست بە باس و خواسی زیدان بکات.

بەپێی هەمان رۆژنامە جیا لە پاریس، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیش خواستی ئەوەی هەیە لە وەرزی نوێدا بۆ جاری سێیەم زیدان بکاتەوە راهێنەری یانەکەی لە جێگای کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی.

زیدان پێشتر لە دوو کاتی جیاوازدا راهێنەرایەتی ریاڵ مەدریدی کردووە، جاری یەکەم لە مانگی یەکی ساڵی 2016 بووە راهێنەری یانەکە تا مانگی 5ـی ساڵی 2018، جاری دووەمیش لە مانگی پێنجی ساڵی 2019 تا هاووینی ساڵی 2021 راهێنەرایەتی ریاڵی کرد.

لەو دوو کاتە جیاوازەشدا توانی 3 جار ریاڵ مەدرید بکاتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، وە 2 جار نازناوی لالیگا و 2 جار نازناوی جامی جیهانی یانەکان و 2 جاریش نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ یانەی شاهانەدا بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button