خوله‌کانی دیکە

منداڵێکی توشبووی شێرپەنجە داوای بینینی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا
یانەی نەسڕی سعوودی ماوەیەک لەمەوبەر خەونی منداڵێکی سووری تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە کردە راستی و ئەو منداڵە توانی لە نزیکەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەکەیان ببینێت.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، چەند رۆژێکە کەسێک بەناوی عەبدولعەزیز بن حەمەد کە خەڵکی سعوودیە لە رێگەی تویتێکەوە داوای لە موسەلی ئال موعەمەر سەرۆکی یانەی نەسڕی وڵاتەکەی کردووە، هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی منداڵێکی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە کە هاندەرێکی سەرسەختی ئەستێرە پۆرتوگالیەکەی یانەکەیان ببینێت، دوای چەند کاتژمێرێک سەرۆکی یانە سعوودیەکە وەڵامی ئەو کەسە و تویتەکەی دەداتەوە و داواکەی پەسەند دەکات.

لە وەڵامی تویتەکەدا سەرۆکی یانەی نەسڕ زۆر بە گەرمی پێشوازی لەو منداڵە نەخۆشە دەکات و بەڵێنی پێداوە هەر کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە وڵاتەکەی گەڕایەوە، ئامادەکاری بکات بۆ ئەوەی یاریزانەکە لە نزیکەوە ببینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button