ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

ئینتەر میلان ئەستێرەیەكی چێڵسی دەوێت

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشكرایانكرد یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی چاودێری هێرشبەری گابۆنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێر ئیمیریك ئۆبامیانگ دەكات و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەكانیان.

ئۆبامیانگ لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوو لە بارسێلۆنای ئیسپانیەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد بە گرێبەستێك تا ساڵی 2024.

هێرشبەرە گابۆنیەكە تەنیا لە 12 یاریدا لەگەڵ  چێڵسی یاری كرد و دواتر لە لیستی یاریزانەكانی بلووز بۆ یارییەكانی چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە.

بەپێی زانیاریەكانی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ـی ئیتاڵی چێڵسی بیر لەوە دەكاتەوە گرێبەستەكەی ئۆبامیانگ هەڵبوەشێنێتەوە دوای ئەوەی سەردانی ژووری خۆگۆڕینی بارسێلۆنای كرد لە یاری كلاسیكۆدا بەرامبەر ریال مەدرید و لە ئەگەری هەڵوەشاندەوەی گرێبەستەكەی ئەوا  دەبێتە یاریزانێكی ئازاد.

راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە یانەی ئینتەر میلان دەیەوێت بژاردەكانی هێڵی هێرشبردنی زیاتر بكات بەتایبەت لە كاتێكدا كە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی لوكاكۆ دەگەڕێتەوە چێڵسی.

ئۆبامیانگ

ئاماژە بەوەشكراوە كە هێرشبەرەكەی پێشووی بلاوگرانا ناوی لەسەر مێزی نێرازۆریە بۆ شوێنگرتنەوەی لوكاكۆ ، هاوشانی رۆبێرتۆ فێرمینیۆ هێرشبەری لیڤەرپوول كە وا بڕیارە لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی رێدز جێ بهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button