ئه‌وروپائینگڵته‌را

چێڵسی دەیەوێت گرێبەستی ئۆبامیانگ هەڵبوەشێنێتەوە

یاریگا

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەكەی لە ماوەی داهاتوودا هەڵبوەشێنێتەوە.

لە هاوینی ساڵی 2022 ئۆبامیانگ لە ریزەكانی بارسێلۆناوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە تا ساڵی 2024 گرێبەستی هەیە.

بەپێی زانیاریەكانی كەناڵی كواترۆ ـی ئیسپانی چێڵسی دەیەوێت گرێبەستی هێرشبەرەكەی هەڵبوەشێنێتەوە دوای ئەوەی یاریزانەكە لە ژووری خۆگۆڕینی یانەی بارسێلۆنا دەركەووت ، دوای بردنەوەی یانە كەتەلۆنییەكە لە ركابەرە هەمیشەییەكەی ریال مەدرید.

لە دوای كلاسیكۆ چەند وێنەیەكی ئۆبامیانگ لە ژووری خۆگۆڕینی بارسێلۆنا بڵاوبوویەوە كە دیارترینیان وێنەكەی بوو لەگەڵ فێران تۆرێس.

ئۆبامیانگ و تۆرێس

هێرشبەرەكەی پێشووی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لەگەڵ چێڵسی لە 12 یاری خولی ئینگلیزی بەشداری كردووە كە تەنیا چوار یاری سەرەكی بووە و گۆڵێكی كردووە.

هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش لە شەش یاریدا بەشداری كردووە و دوو گۆڵی كردووە و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button