ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

گەڕانەوەی مێسی لەسەر زاری هەموواندایە لە بارسێلۆنا

یاریگا

تا دێت دەنگۆكانی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ بارسێلۆنا زیاتر دەبێت.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ  كە تێیدا هاتووە قسەكردن لەسەر گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی لەسەر زاری هەمووانە لە بارسێلۆنا، چ لەلایەن یاریزانەكانی ئێستا بێت یان ئەوانەی رابردوو یاخود بەرپرسەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ سستی پاریس لە دانوستانەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ یانەكەیان.

روونیشیكردەوە، هەریەك لە كاپتنەكانی بارسێلۆنا سێرجی رۆبێرتۆ، تێر شتیگن، جۆردی ئەلبا هاوشانی خوان لاپۆرتا باسیان لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی كردووە بۆ یانەكەیان، لاپۆرتا لە لێدوانێكیدا دەڵێت ” دەرگاكانی بارسێلۆنا بە رووی مێسی كراوەن، لیۆ دەزانێت ئێمە ئەومان خستووەتە دڵمانەوە، ئەو بەشێكە لە دروشمی ئێمە”.

لاپۆرتا و مێسی

هەروەها یاریزانان لە ژووری خۆگۆڕین بەردەوام باس لە هەمان بابەت دەكەن بە تایبەت لیڤاندۆڤسكی، پێدری و ئاراوخۆ، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەكەش چەندین جار لێدوانی داوە و ئاشكرایكردووە كە ” مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە و هەموو كات لە كامپ نۆو پێشوازی لێ دەكرێت”.

چاڤی و مێسی

لای خۆیەوە تێر شتیگن گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكە گووتی: ” ئەگەر نەگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا ئەوا هەستێكی ناخۆش دەبێت، چونكە مێسی چەندین ساڵ لێرە شتانێكی گەورەی بەدەستهێناوە”.

شتیگن و مێسی

رۆبێرتۆ دەربارەی گەڕانەوەی لیۆ دەڵێت:” بە باوەشێكی كراوەوە پێشوازی لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی دەكەین، ئەگەر ئەوە پەیوەندی بە یاریزانەكانەوە هەبێت ئێمە لە ئێستاوە چاوەڕوانی دەكەین”.

رۆبێرتۆ و مێسی

هەروەها ئەلبا دەڵێت:” من دەمەوێت مێسی بگەڕێتەوە ” و ئاراوخۆش دەڵێت: ” گەڕانەوەی لیۆ یارمەتیمان دەدات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ ”.

ئاراوخۆ و مێسی

لیڤاندۆڤسكی دەربارەی گەڕانەوەی گۆڵكاری مێژووی یانەكەیان دەڵێت:” پاسەكانی مێسی بۆ پێشەوە زۆر نایابە، نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام یاریكردن لەگەڵ لیۆ خەونێكە بۆ هەموو هێرشبەرەكان”.

لیڤاندۆڤسكی و مێسی

بابەتی زیاتر

Back to top button