ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: بایرن میونشن جولیان ناگلیسمانی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و شوێنگرەوەی دیاریكرد

یاریگا

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و تۆماس تۆخێلی لە جێگای دیاریكرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر دوورخستنەوەی ناگلیسمانی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

یانە باڤارییەكە لە هەژماری تایبەتی خۆیان نووسیویانە: بایرن میونشن دەركردنی راهێنەری یانەكەی جولیان ناگلیسمانی راگەیاند و ئەم بڕیارەش لەلایەن بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەكە ئۆلیڤەر كان و حەسەن سالحامیدزچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە بە راوێژ لەگەڵ سەرۆكی یانەكە هێربێرت هاینەر دراوە و تۆماس تۆخێل لە جێگای دانراوە.

تۆخێل لە رۆژی دووشەممە راهێنەرایەتی یانەكە دەكات و تا هاوینی ساڵی 2025 واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی كردووە.

ناگلیسمان ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانە ئەڵمانیەكەی گرتە دەست لە جێگای هانز فلیك كە یانەكەی بەرەو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جێهێشت.

بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەڵمانیا دێت بە جیاوازی خاڵێك لە دوای بۆرووسیا دۆرتمۆندی پێشەنگەوە دێت.

هەروەها وا بڕیارە لە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاری بكەن.

لە كۆی هەشت یاری چامپیۆنزلیگ بە راهێنەرایەتیكردنی ناگلیسمان یانە ئەڵمانیەكە سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە و تەنیا دوو گۆڵیان لێكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button