ئاسیائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ناسر خلێفی: ئەگەر دەرفەت هەبێت یانەی مالەگا دەکڕینەوە

یاریگا
ناسر خلێفی، سەرۆکی قەتەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا نایشارێتەوە ئەوان ئامادەنە ئەگەر دەرفەتیان هەبێت، یانەی مالەگای ئیسپانی بکڕنەوە و خاوەنداریەتی ئەو یانەیەش بکەن.

سەرۆکە قەتەریەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا، سەبارەت بە دەنگۆکانی ئەم دواییەی کڕینەوەی یانەکەی وڵاتەکەیان گووتی ” ئێمە بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێین، مالەگا یانەیەکی خەیاڵییە و ئێستا دۆخێکی سەختیان هەیە، ئەگەر دەرفەتێک هەبێت بۆ نا، شار و یانەکە خەیاڵین”.

ناسر خلێفی لەوەتەی ساڵی 2011 خاوەنداریەتی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەکات، لەو کاتەی ئەو یانەیەی کڕیوە ملیاردەها یۆرۆیان لە گواستنەوەی چەندان ئەستێرەی دیاری جیهانی خەرج کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button