ئه‌وروپائیسپانیا

چوار یاریزانی بارسێلۆنا بەشداری کلاسیکۆ ناکەن

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رۆژی پێنجی ئەم مانگە، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە و چوار یاریزانی ئەو یانەیە بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بۆ یاریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بلاوگرانا لە تواناکانی چوار یاریزانی بێ بەش دەبێت، عوسمان دێمبلی و پێدری ماوەیەکی زۆرە لە یاریگاکان دابڕاون و بە دڵنیاییەوە بەشداری کلاسیکۆ ناکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فرەکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری بارسا پێش دەست پێکردنی یارییە نێودەوڵەتیەکان تووشی پێکان بوو، پشکنینە پزیشکیەکان دەریاخستووە، ئەو یاریزانە نزیکەی سێ بۆ چوار هەفتەی پێویستە، تاوەکو لە پێکانەکەی رزگاری دەبێت، بۆیە ئەویش بەشداری یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید ناکات.

لەلایەکی دیکەوە ئاندریاس کریستێنسن بەرگریکاری دانیمارکی بارسێلۆنا، ئەو یاریزانەش نوێترین قوربانی یانەکەیەتی و لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر فینلەندا، لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 تووشی پێکان بووە، ئەمیش نزیکەی 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریگاکان دادەبرێت و بەشداری کلاسیکۆی گەڕانەوە ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button