ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

لیۆنێل مێسی مەرجێك بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا دادەنێت

یاریگا

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی مەرجێكی گرنگ بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا دادەنێت.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی نەگەشتوونەتە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەرنامەی چیرنگیتۆ ـی ئیسپانی ئاشكرایكرد یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ئەفسانەكەی بگەڕێنێتەوە كامپ نۆو بە گرێبەستێكی ئازاد، بەڵام كێشەیەكی گەورەی لەبەردەمدا هەیە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە مێسی دەیەوێت موچەی ساڵانەی زیاتر بێت لە 40 ملیۆن یۆرۆ ئەو موچەیەی كە ئێستا لەگەڵ پاریس سان جێرمان وەریدەگرێت.

بەرنامەكە ئاشكرایكردووە كە ئۆفەرەكەی بارسێلۆنا زۆر كەمترە لەو موچەیە و یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت ساڵانە موچەی 6 بۆ 7 ملیۆن یۆرۆ بدات بە مێسی.

لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا مێسی لە 23 یاریدا بەشداری كردووە و  بەشداری لە كردنی 26 گۆڵدا كردووە ( 13 گۆڵ ، 13 ئەسیست ).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button