خوله‌کانی دیکە

ریکۆردی نوێ چاوەڕێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

یتارینەیاریگا

ئەمشەو هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی هەڵبژاردەی لیشتینیشاین دەبێتەوە و ئەم یارییە بۆ کاپتنەکەی ئەو هەڵبژاردەیە تایبەتە، بەهۆی ئەوەی دەبێتە خاوەنی زۆرترین یاریی نێودەوڵەتی.

 

گۆڵکارە مێژووییەکی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، بە تۆمار کردنی 118 گۆڵ باشترین گۆڵکاری مێژووییە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، دۆن بە هاوبەشی لەگەڵ بەدر مەتوع یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی کوەیت خاوەنی 196 یارینە. ئەمشەو دەتوانێت ریکۆردێکی بەناوی خۆی بکات و ببێتە خاوەنی 197 یاریی. هەرچەندە یاریزانە کوەیتیە 38 ساڵانەکەش لە یاریکردن بەردەوامە و ئەویش لە ئەگەری بانگهێشت کردنی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، دەتوانێت ریکۆردەکە یەکسان بکاتەوە.

 

رۆناڵدۆ بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2003 لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی کازاخستان بانگهێشتی هەڵبژاردەی پۆرتوگال کرا، تاوەکو ئێستا بەشداری 196 یاریکردووە و خاوەنی 118 گۆڵ و 43 ئەسیستە. هەروەها دۆن لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی توانیویەتی دوو ناسناوی یۆرۆی 2016  و هەروەها خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2019 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button