ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

هاندەرێک بەهۆی پۆشینی درێسی هیتلەر سزادرا

یاریگا
هاندەرێکی یانەی لازیۆ دوای ئەوەی لە یاریی دێربی دێلاکاپیتالێ لەسەر درێسەکەی دروشی سڵاوی سەربازی هیتلەری نوسیبوو، بە توندی سزادرا.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی لە یارییەکەی نێوان لازیۆ و رۆما هاندرێک دروشمی سەربازی هیتلەر و نازییەکانی لەسەر درێسەکەی نوسیبوو، پاش ماوەیەک گەڕان پۆلیسی ئەو شارە توانی هاندەرەکە دەستگیر بکات و بۆ ماوەی پێنج سزا ئامادەبوون لە یاریگاکان سزادرا. هەروەها دوو هاندەری دیکەشی یانەی لازیۆ کە بە رەگەز ئەڵمانی بوون و لە ئۆلتراسەکانی ئەو یانەیە بوون، بەهۆی گوتنەوەی دروشمی نازییەکان بۆ هەتا هەتا لە یاریگاکان سزادران.

دوای دەستگیر کردنی ئەو هاندەرانە و سزادانیان، یانەی لازیۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە ئەوان هاندەری راستەقینەی ئەوان نین.

بابەتی زیاتر

Back to top button