خوله‌کانی دیکە

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان پۆرتوگال و لیشتێنشتاین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی پۆرتوگال

یاریگا –

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یاریگای خۆزێ ئەڵڤاڵاد میوانداری هەڵبژاردەی لیشتێنشتاین بکات، لە میانی یەكەم یاری پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024.

هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و لیشتێنشتاین شانبەشانی هەڵبژاردەكانی سلۆڤاکیا، لۆکسەمبۆرگ و بۆسنە لە كۆمەڵەی دەیەمی پاڵاوتنەكانی یۆرۆـی 2024 دێن، خاوەن پلەی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەیش راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ یۆرۆی ئەڵمانیا.

پێکهاتەی پێشبینی کراوی هەردوو هەڵبژاردەیش بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەمشێوەیە دەبێت:

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال:

گۆڵپارێز: دیۆگۆ کۆستا

هێڵی بەرگری: کانسیلۆ، دانیلۆ، ئەنتۆنیۆ سیلڤا، گێرێرۆ

هێڵی ناوەند: روبن نێڤێس، بێرناردۆ سیلڤا، بڕۆنۆ فێرناندێز

هێڵی هێرشبردن: رافایل لیاو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، جواو فیلیکس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیشتێنشتاین:

گۆڵپارێز: بوچێل

هێڵی بەرگری: یڵدیز ، ئێس وۆڵفینگەر، ئێم وۆڵفینگەر، هۆفەر

هێڵی ناوەند: ترابەر، هاسلەر ، سالەر، لوچینگەر

هێڵی هێرشبردن: ویزەر، فریک

بابەتی زیاتر

Back to top button