ئه‌وروپائیسپانیا

بەپەلە: دادگا تانەکەی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

یاریگا
دادگای وەرزشی ئیسپانیا تانەکەی یانەی بارسێلۆنای لەسەر تۆمار کردنی ناوی گاڤی ناوەڕاستکاری لاوی یانەکە لە تیپی یەکەم رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دادگای وەرزشی ئیسپانیا تانەکەی بلاوگرانای رەتکردووەتەوە و ئەو یاریزانە ناوی لە تیپی یەکەمی یانەکەی تۆمار ناکرێت و دەگەڕێتەوە تیپی دووەم، تا ئەو کاتەی مووچەکەی کەم دەکرێتەوە. هەروەها یاریزانەکەی بارسا درێسی ژمارە 6 لێدەسێنرێتەوە و ژمارەکەی پێشووی لەبەر دەکاتەوە.

سەرەتای ئەم وەرزە کارگێری بارسێلۆنا گاڤی لە تیپی یەکەمی یانەکەی تۆمار کرد و گرێبەستێکی نوێ لەگەڵدا واژۆ کرد، بەڵام ئەنجومەنی لالیگا بەهۆی بەرزی مووچەی ئەو یاریزانە ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button