ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بۆسكێتس نزیكە لە یەكلاكردنەوەی داهاتووی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد سێرجیۆ بۆسكێتس كاپتنی یەكەمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە یەكلاكردنەوەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی.

گرێبەستەكەی بۆسكێتس لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكرد لەم ماوەی پشووی نێودەوڵەتیەدا سێرجیۆ بۆسكێتس بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئۆفەری یانە كەتەلۆنییەكە بۆ كاپتنەكەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیەتی بۆ ماوەی ساڵێك لەگەڵ كەمكردنەوەی موچەكەی، هەروەها چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەكەش دەیەوێت یاریزانە 34 ساڵانەكە لە یانەكە بمێنێتەوە.

هەروەها بۆسكێتس لە هەریەك لە یانەكانی ئینتەر میامی ئەمریكی و نەسڕ و هیلالی سعودی ئۆفەری بۆ هاتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button