ئه‌وروپائیسپانیا

گرێبەستی چاڤی نوێ دەکرێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی لالیگا، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی چاڤی راهێنەر بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی راهێنەرەکەی بلاوگرانا ساڵێکی دیکەی لە گرێبەستەکەیدا ماوە، بەڵام کارگێری یانەکەی دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی راهێنەرەکەی بکات. بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم ماوەیە هەردوولا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە راهێنەرەکە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، دەیەوێت گرێبەستی ئالیمانی بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەشی نوێ بکاتەوە، ناوبراو گرێبەستەکەی لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button