ئیتاڵیاگرنگترین

کیێزا پێکانێکی بەردەوامی هەیە

فێدیریکۆ کیێزا هێشتا پێکانی هەیە و ئەوەش هۆکاری کەم دەرکەوتنیەتی لە یارییەکانی یۆڤی.

ماوەیەکە هێرشبەرەکەی یوڤێنتۆس گەڕاوەتەوە مەشقەکان و پێکهاتەی یانەکە بەڵام بە کەمی لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبینرێت. ئالێگری پاش بردنەوەکەی شەوی رابردوویان لە ئینتەر وتی ” ئەو کێشەی هەوکردنی ریشاڵەکانی هەیە تا ئێستا و ماوەیەکە لەگەڵیدایە، خۆیشی کەمێک ترسی لێی هەیە و سەرکێشی پێوە ناکەین، هەرچەندە پێکانێکی گەورە نیە وکاتییە”.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، پێکانەکەی کیێزا لە ئەژنۆی راستیدایە  وئەمەش پێکانەکەی پێشووی نیە کە ماوەی ساڵێک دووری خستەوە.

کیێزا تەنها ١٧ خولەک بەرامبەر ئینتەر یاری کرد بەڵام یۆڤی بە بێ ئەو یاریزانەش لە توانایدایە بگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان لە ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button