ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مێندی لە چێڵسی تووڕەیە

یاریگا –

ئێدواردۆ مێندی تەنیا دوو مانگی لە چێڵسی ماوە و پێی گووتراوە بۆ هاوینی داهاتوو، دەتوانێت یانەیەکی دیکە بدۆزێتەوە.

رۆژنامەی میرۆر بڵاویکردووەتەوە، شۆڕشی گراهام پۆتەر لەگەڵ چێڵسی بەردەوامە و پێدەچێت کێپا ئاریزابالاگای کردبێتە بژاردەی یەکەمی گۆڵپارێزی چێڵسی، هەرچەندە مێندی لەژێر سەرپەرشتی فرانک لامپارد و تۆماس توخێل بژاردەی یەکەم بوو.

گۆڵپارێزی سێنیگالی لە هاوینی 2020 لە یانەی رێنەوە پەیوەندی بە بلووزەوە کرد و هەر زوو بووە بژاردەی یەکەم لە ستامفۆرد بریج و لە یەکەم وەرزیدا، 16 کلین شیتی هەبوو.

مێندی یەکێکە لە سەرکردە ونەکانی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، کاتێک 9 کلینی شیتی هەبوو و لەگەڵ توخێل بوونە پاڵەوانی ئەوروپا، بەڵام لەگەڵ هاتنی گراهام پۆتەر، مێندی بووەتە یەدەگ و متمانەی راهێنەری بەدەستنەهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button