ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فیرمینۆ ناچێتە نەسر و لە ئەوروپا دەمێنێتەوە

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رۆبێرتۆ فیرمینۆ، هێرشبەری لیڤەرپوول چڕکردووەتەوە.

لۆس رۆخیبلانکۆس هەوڵی گواستنەوەی خۆڕایی فیرمینۆ دەدەن، چونکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت، ئەمەش ئەگەر جواو فێلیکس بڕیاری پەیوەندیکردنی هەمیشەیی بە چێڵسی دا.

دیێگۆ سیمیۆنی ئامادەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری فێلیکس ببێت، چونکە گراهام پۆتەر و سەرۆکی چێڵسی سەرسامن بە تواناکانی.

ئەگەر فێلیکس مەدرید جێبهێڵێت، ئەوا فیرمینۆ دەبێتە باشترین جێگرەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە، چونکە چوونەدەرەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە لە ئانفیڵدرۆد یەکلایی بووەتەوە.

فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، فیرمینۆ ئۆفەری یانەکانی ئەمریکا و سعودیە رەتدەکاتەوە و لە ئەوروپا دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button