ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید کار لەسەر گەڕانەوەی دیاز دەکات

یاریگا –

ریال مەدرید جیا لە دەستنیشانکردنی چەند ئامانجێک بۆ هاوینی داهاتوو، بەڵام دەیەوێت پەرە بە یاریزانە لاوەکانی بدات.

رۆژنامەی AS بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێت گرنگی بە ئالڤارۆ رۆدریگێز بدات و رێگە بۆ گەڕانەوەی براهیم دیاز (23 ساڵ) لە میلان خۆش بکات، چونکە وادەی خواستنەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە، چونکە گرێبەستی ئێستای لە 2025 بەسەردەچێت.

ریال مەدرید کار لەسەر هەڵسەنگاندن و نوێکردنەوەی گرێبەستی چەندین یاریزانی وەک سێبایۆس، ئاسێنسیۆ، کروس و ناچۆ دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەکراوەتەوە، تەنیا چوونە دەرەوەی ماریانۆ نەبێت.

دیاز ئەزموونێکی باشی لەگەڵ میلان پەیدا کرد و توانی گۆڵی بردنەوە لە تۆتنهام بکات و رۆسۆنێری بگەیەنێتە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی براهیم دیاز دەگاتە 750 ملیۆن یۆرۆ، کە یەکێکە لە بەرزترینی ریال مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button