ئه‌وروپاگرنگترین

ئەنجامی تیروپشكی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا

ئەنجامی تیروپشكی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەریەك لە یانەكانی ( بێنفیكا ، چێڵسی ، بایرن میونشن ، ئەی سی میلان ، مانچێستەر سیتی ، ئینتەر میلان ، ریال مەدرید ، ناپۆلی ) توانیان قۆناخی شانزە ببڕن و خۆیان گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانیەتیەكە.

كەمێك پێش ئێستا تیروپشكی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی لە بارەگای یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لە نیۆنی سویسرا راكێشرا.

ئەنجامی تیروپشكی یارییەكانی قۆناخی 8 ـی چامپیۆنزلیگ:

  • ریال مەدرید vs چێڵسی
  • ئینتەر میلان vs بێنفیكا
  • مانچێستەر سیتی vs بایرن میونشن
  • ئەی سی میلان vs ناپۆلی

وادەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی:

وا بڕیارە یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی لە رۆژەكانی 11 و 12ی مانگی نیسان بكرێت و یاری گەڕانەوەش لە رۆژەكانی 18 و 19ی هەمان مانگدا بكرێت.

وادەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی:

هەروەها یارییەكانی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی لە بەرواری 9 و 10ی مانگی پێنج و یارییەكانی گەڕانەوەش لە بەرواری 16 و 17ی هەمان مانگدا دەبێت.

یاری كۆتایی:

یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی 2022/2023 لە بەرواری 10ی مانگی 6 لە یاریگای ئەتاتورك لە توركیا دەكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button