خوله‌کانی دیکە

دێلی ئالی لە تورکیاش دەرکرا

دێلی ئالی ئەستێرە پێشووی تۆتنهام و یاریزانە پڕ کێشەکەی ئێستا لە تورکیاش جێگەی نابێتەوە.

ئالی لە پاڵ هاری کەین وەکو یەکێک لە گەورەترین ئەستێرەکانی ئینگلتەرا سەیر دەکرا بەڵام زۆری نەخایاند ئاست و هەڵسوکەوتی لە خراپەوە بەرەو خراپتر رۆیشت تا کار گەیشتە ئەوەی بێشکتاش دووری بخاتەوە.

سینۆل گونێش راهێنەری بێشکتاش بەو یاریزانەی راگەیاندووە تا کۆتایی وەرز دەبێت لەنێو هاندەرانەوە سەیری یارییەکان بکات بەهۆی خراپی ئاستی و کەمتەرخەمی لە یارییەکان و راهێنانەکاندا. ئالی لە کۆتا دوو یاری بێشکتاش نەبینرا، ئەمڕۆ میرۆر رایگەیاند هۆکارەکەی ئەوەیە بە تەواوی دوورخراوەتەوە تا ماوەی خواستنەکەی بەکۆتا دێت لە هاوین دا.

ناوەڕاستکارە ئینگلیزەکە پارساڵ تۆتنهام فرۆشتی بە ئێڤەرتۆن بەڵام تەنها ١٣ یاری لەگەڵ تۆفییس ئەنجامدا و بە خواستن درا بە بێشکتاش.

بابەتی زیاتر

Back to top button