جیهانگرنگترین

ئینفانتینۆ بە سەرۆکی فیفا هەڵبژێردرایەوە

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ تاوەکو ساڵی 2027 بە سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە.

لە کۆنگرەی 73ی فیفا کە لە کیگالی، پایتەختی رواندا بەڕێوەدەچێت. ئینفانتینۆی 52 ساڵان، بە سەرۆکی فیفا هەڵبژێردرایەوە بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک رکابەری لەسەر پۆستەکە بکات.

پارێزەرە سویسرییەکە لە ساڵی 2016 شوێنی سێپ بلاتەری گرتەوە. لەدوای هەڵبژاردنەوەی بە ئامادەبووانی کۆنگرەکەی گوت ”هەمووتانم خۆشدەوێت”.

بەگوێرەی رێساکانی فیفا، هەر کەسێک دەتوانێت بۆ سێ جار لە پۆستەکەدا بمێنێتەوە و ئینفانتینۆ دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2031 لەو پۆستەدا بمێنێتەوە، چونکە ئەو دەڵێت، سێ ساڵی یەکەمی تەواو نەکرد، هەربۆیە بە ویلایەتێک هەژمار ناکرێت.

زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە مۆندیالی 2026 کە بڕیارە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت، لە 32 هەڵبژاردەوە بۆ 48 هەڵبژاردە، یەکێکە لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئینفانتینۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button