ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سپالێتی: شانازی بە ستایشەكانی گواردیۆلاوە ناكەم

یاریگا

لۆچیانۆ سپالێتی, راهێنەری ئیتاڵی یانەی ناپۆلی هەمان وڵات وەڵامی ستایشەكانی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دایەوە.

پێشتر گواردیۆلا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر لایپزیگ گوتی:” ناپۆلی باشترین یانەی ئێستای ئەوروپایە لە رووی شێوازی یاریكردنەوە”.

لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر ئینتراخت فرانكفۆرت و گەیشتنیان بە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ سپالێتی دەربارەی لێدوانەكانی گواردیۆلا گوتی: هەست بە شانازی ناكەم بەو قسانە، ئەوە شێوازێكی یاریكردنە بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر ئەوانی دیكە، هەموومان ئەوە دەزانین و ناتوانێت بە قسەكانی فریومان بدات.

راهێنەرە ئیتاڵیەكەی ناپۆلی گوتیشی: چۆن دەتوانیت بەراوردی یانەیەك بكەیت كە 900 ملیۆنی خەرجكردووە بە بەراورد بە یانەیەك كە 9 ملیۆنی خەرجكردووە؟ ئەوە یارییەكە كە ئەنجامی دەدات بۆ ئەوەی فشار لەسەر خۆی لابدات و بیخاتە سەر یانەیەكی دیكە، ئێمە لە ناپۆلی ئامادەین بۆ هەموو شتێك.

بە بردنەوەیان لە ئینتراخت فرانكفۆرت بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام ناپۆلی توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button