ئاسیافه‌ره‌نساگرنگترین

رۆژنامەی مارکا مووچەی خەمڵێندراوی هیلال بۆ مێسی ئاشکرا دەکات

یاریگا –

یانەی هیلال هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و پاڵەوانی جیهان.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هیلال ئامادەکاری تەواویکردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا، لیۆنێل مێسی بگوازێتەوە و ببێتە دووەم سوپەر ستار لە دوای رۆناڵدۆ، لە خولی رۆشنی سعودی یاری بکات.

گرێبەستی لیۆنێل مێسی لە 30 حوزەرانی ئەمساڵ لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شازادەکانی پاریس نییە.

خۆرخی مێسی، باوک و بریکارەکانی کارەکانی مێسی دوێنی سەردانی سعودیەی کرد، چەند رۆژنامەیەک بڵاویانکردووەتەوە، لیۆ مێسی لەڕێگەی باوکییەوە، داوای مووچەیەکی خەیاڵی کردووە، بۆ ئەوەی یاری بۆ هیلال بکات.

لە دوای زیادبوونی دەنگۆکانی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ خولی رۆشنی سعودیە، جموجۆڵەکانی باوکی دەستیپێکردووە و لە بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی ”چێرینگیگتۆ” راگەیێندرا، مێسی داوای مووچەیەکی زیاتری لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە. ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ساڵانە 200 ملیۆن لە نەسر وەردەگرێت.

رۆژنامەی مارکا دەڵێت

ئۆفەرەکەی هیلال بۆ مێسیس هاوشێوەی ئۆفەرەکەی رۆناڵدۆ دەبێت. رەنگە مووچەی ساڵانەی مێسی لە ساڵێکدا بگاتە 200 ملیۆن لەگەڵ هیلال.

خولی ئەمریکی

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی ئۆلێ روونیکردووەتەوە، مێسی تەنیا بیر لە دوو بژاردە دەکاتەوە، یەکەمیان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و بژاردەی دووەمیشی چوونە بۆ خولی ئەمریکی و پەیوەندیکردنە بە یانەی ئینتەر میامی.

بابەتی زیاتر

Back to top button