ئاسیافه‌ره‌نساگرنگترین

بە پەلە: باوکی لیۆنێل مێسی گەیشتە سعودیە

یاریگا –

لە دوای زیادبوونی دەنگۆکانی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ خولی رۆشنی سعودیە، باوکی مێسی سەردانی وڵاتەکەی کردووە.

رۆژنامەی جەزیرە ئاشکرای کردووە، خۆرخی، باوک و بریکاری کارەکانی ئەستێرەی ئەرجەنتین و پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە سعودیە و نوێنەرانی وەزارەتی وەرزش لە ریاز پێشوازیان لێکرد.

لە کۆتایی ئەم وەرزە، گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەسەر دەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ پێشڤەچوونێک لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە.

رۆژنامەکە وێنەی گەیشتنی باوکی مێسی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی ”عەبدوڵا حەماد، سەرۆکی ئەکادیمیای مەهدی وەرزشی و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی شازادە عەبدولعەزیز فەیسەڵ پێشوازی لە باوکی ئەفسانە مێسی کرد.

ئەم سەردانەی خۆرجی لە دوای بەنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی کرد، کە باسی لە گفتوگۆ شاراوەکانی یانەی هیلال لەگەڵ لیۆنێل مێسی کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان یانە سعودییەکە ئامادەیە بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە بداتە پاڵەوانی مۆندیال.

سەردانەک بە مەبەستی گەشتیارییە

لیۆنێل مێسی لە سعودیە
لیۆنێل مێسی لە سعودیە

هەندێ راپۆرتی دیکە باس لە ئامادەکاری سەردانی مێسی دەکەن بۆ سعودیە، بە مەبەستی پیشاندانی رووی گەشتیاری عەرەبستانی سعودیە.

ئەحمەد خەتیب، وەزیری گەشتوگوزاری سعودیە بەم دواییە ئاشکرای کردبوو، سەردانی لیۆ مێسی لەم مانگەدا دەبێت و خێزان و چەند هاوڕێیەکی خۆی دەباتە سعودیە.

ئەحمەد خەتیب لە تویتەری خۆی نووسیویەتی

جارێکی دیکە پێشوازی لە باڵیۆزی گەشتوگوزاری سعودیە و ئەستێرەی جیهانی لیۆنێل مێسی و خێزان و هاورێکانی بۆ جاری دووەم بۆ سعودیە دەکەم.

پێشتر لیۆ مێسی لە ناوەڕاستی ساڵی 2022 سەردانی سعودیەی کرد و سەردانی چەندین شوێنی گەشتیاری وەک ”گەنجینەکانی دەریای سوور، وەرزی جەدە” کرد.

هەروەها لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداریان لە جامی وەرزی ریاز کرد و رووبەرووی ئەستێرەکانی یانەکانی هیلال و نەسر بووەوە.

لە مانگی رابردوودا، مێسی خەڵاتی زە بێستی وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2022 وەرگرت، دوای ئەوەی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

لیۆنێل مێسی تەمەن 35 ساڵان لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد و بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەدا دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی هیلال بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ و بە جیاوازی 11 خاڵ لەگەڵ ئیتحادی پێشەنگ، لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی رۆشنی سعودیدا دێت.

لەم وەرزەدا لیۆ مێسی 30 یاری لەگەڵ پاریس کردووە و 18 گۆڵی کردووە و هەروەها 16 پاسی یەکلاکەرەوەشی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button