ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی سعودی مووچەیەکی خەیاڵی بە مێسی دەدات

یاریگا

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی داوای موچەیەكی خەیاڵی دەكات بۆ پەیوەندیکردنی بە خولی سعودیەوە لە رێگەی یانەی هیلالی ئەو وڵاتەوە.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی نەگەشتوونەتە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی.

بەپێی زانیارییەكانی بەرنامەی ” El Chiringuito “ـی ئیسپانی یانەی هیلال گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی مێسی لە سەرەتای ئەمساڵدا دەستپێكردووە و مووچەی ساڵانەی 300 ملیۆن یۆرۆیان پێشكەش بە ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە كردووە.

لە بەرنامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە مێسی داوای كاتی كردووە بۆ بیركردنەوە، لەم مانگەدا لە رێگەی خۆرخی مێسی باوكییەوە وەڵامی داوەتەوە كە دەیەوێت موچەیەكی زۆر زیاتر لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی هەبێت و پێی وایە جیاوازی 100 ملیۆن یۆرۆی بەس نیە.

لە گواستنەوەكانی زستانەی ئەمساڵدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی نەسری سعودیەوە كرد دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و ساڵانە لەگەڵ ئەو یانەیە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

بەرنامە ئیسپانیەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە مێسی ئامادەیە پەیوەندی بە هیلالەوە بكات بەڵام بە مەرجێك كە ساڵانە بڕی 600 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.

هیلال وەڵامی داواكاریەكەی مێسی داوەتەوە و موچەكەی بۆ 350 ملیۆن یۆرۆ بەرزكردووەتەوە، لە ئێستادا گفتوگۆكانی نێوان باوكی لیۆ و یانە سعودیەكە بەردەوامە.

رودی گالێتی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی: دوایین دیداری هەردوولا بە باشی بەڕێوە چووە و مێسی پێشوازی لە بیرۆكەی بوون بە خاوەنی بەرزترین موچەی یاریزانان دەكات لە مێژوودا.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، تا ئێستا لەسەر هیچ شتێك رێكنەكەوتوون بەڵام وەزارەتی وەرزشی سعودی دەتوانێت نوێنەرایەتی پاڵنەرێك بكات بۆ رازیكردنی لیۆنێل مێسی كە یاری بۆ یانەیەكی خولی سعودی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button