ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسایاریگا

پێش ئارسیناڵ، یانەیەکیتر بە مەرج و نرخێکی زیاتر نزیک بووە لە کڕینی پیپی

 یاریگا- یانەی ئارسیناڵ لە ماوەی گواستنەوەی یاریزاناندا چەند گرێبەستێکی ئەنجام دا، دیارترینیان نیکۆلاس پێپێ بوو لە یانەی لیلی فەڕەنسیی کە ئامانجی چەند یانەیەکیتری ئەورووپا بوو.

ڕۆژانامەی ‘لو 10 سپۆرت’ی فەڕەنسیی ئاشکرا کردووە، مانچستەر یونایتد گرێبەستی خۆی پێشکەشی یاریزانەکە کردبوو، بە بەهای 85 ملیۆن پاوەند، کە دەکاتە 90 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بە مەرجی فرۆشتنی ڕۆمیلۆ لۆکاکو تا بتوانن نرخی هێرشبەرە کۆت دی ڤوارییەکە دابین بکەن.

هەر لە ڕۆژنامەکەدا هاتووە، مانچستەر یونایتد تاکە تایەنە نەبووە هەوڵی گواستنەوەی نیکۆلاس پێپێی دابێت، یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش لای خۆیانەوە بە 72 ملیۆن پاوەند، هەمان نیازیان لە کڕینی هێرشبەرەکە.

بۆ زانین، تۆپچییەکانی لەندەن بە 80 ملیۆن پاوەند، وەک گرانترین بۆندی مێژووی یانەکەیان، نیکۆلاس پیپیان گواستەوە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button