ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

مانچێستەر سیتی – لایپیزگ| گواردیۆلا و هەنگاوێکی دیکە بەرەو خەونەکەی

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەڕا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ میوانداری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا دەکات. هەردوو یانە لە یاریی چوون بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.

پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی ستیزن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئاماژەی بەوەکرد کە کارنامەکەی دەبێت لەسەر چامپیۆنزلیگ هەڵبسەنگێندرێت، بۆیە ئەو راهێنەرە هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت ناسناوێکی پاڵەوانتیەکە لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنێت.

لە ریزەکانی مان سیتی هەموو یاریزانەکان ئامادەن و هیچ کێشەیەکیان نیە. بەڵام لە ریزەکانی لایپزیگ سێ یاریزان بەهۆی پێکان یاریی ناکەن و گومان لە بەشداری کردنی نکۆکۆش دەکرێت.

– مانچێستەر سیتی دوای 9 بردنەوەی لەسەر یەک بەرامبەر یانەکانی ئەڵمانیا، لە چوار یاریی رابردوو تەنها 1 یارییان بردووەتەوە.
– لایپزیگ دوای بردنەوەکەی وەرزی 2019-2020 بەرامبەر تۆتێنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆی، لەو کاتەوە لە 3 یاریی بەرامبەر یانە ئینگلیزەکان هیچ یارییەکیان نەبردووەتەوە.
– یانە ئەڵمانیەکە پێنج یارییە لە چامپیۆنزلیگ نەدۆڕاوە و خاوەنی 4 بردنەوە و بەرامبەربونێکن.
– ستیزن 23 یارییە لەسەر یەک لە یاریگای خۆی نەدۆڕاوە. تەنها یانەی ئینگڵتەڕا ئارسێناڵە زۆرترین یاریی لەسەر یەک لە یاریگای خۆی نەدۆڕاوە کە 24 یارییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button