ئیسپانیاگرنگترین

هازارد وردەکاری پەیوەندییە ئاڵۆزەکەی لەگەڵ ئانچیلۆتی ئاشکرا دەکات

یاریگا –

ئیدێن هازارد وردەکارییەکانی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.

ئەستێرە بەلجیکییەکە لە ساڵی 2019 بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە کرد، لەو کاتەوە بەهۆی پێکانی بەردەوام، نەیتوانی خۆی وەک یاریزانێک سەرەکی بسەلمێنێت.

لە دوای گەڕانەوەی لە مۆندیالی 2022، هازارد بەشداری لە هیچ یارییەکی چامپیۆنزلیگ و لالیگادا نەکردووە، سەرەڕای ئامادەیی بۆ یاریکردن.

هازارد دەرگای دڵی بۆ رۆژنامەی AS کردەوە و دەڵێت

دەمەوێت لە ریال مەدرید بمێنمەوە و بەردەوام ئەوەم راگەیاندووە، هیوادارم یاری بکەم، بۆ ئەوەی پیشانی هەموو لایەکی بدەم، توانای پێشکەشکردنی یاری باشم هەیە. خەڵک گومانی لە تواناکانم هەیە و ئەمەش کارێکی ئاساییە، بەڵام بەلای منەوە، ساڵی داهاتووش لێرەم، چونکە چوونەدەرەوە لەم یانەیە لە پلانەکانمدا نییە.

هازارد لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کارلۆ ئانچیلۆتی روونیکردەوە

رێز لە نێوان من و ئانچیلۆتیدا هەیە، بەڵام ئێمە قسە لەگەڵ یەکتر ناکەین، سەرباری ئەمەش، رێزەکە لە نێوانماندا دەمێنێت. پێویستە رێز لە کەسێکی وەک ئانچیلۆتی بگرم، چونکە کارێکی گەورەی لە تۆپی پێدا کردووە.

ریال مەدرید ئامادەیە هاوینی داهاتوو رێگە بە چوونەدەرەوەی هازارد بدات، چونکە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی دەمێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button