ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد ماوەی دووركەوتنەوەی كاسیمیرۆی راگەیاند

یاریگا

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ماوەی دووركەوتنەوەی كارلۆس كاسیمیرۆ ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەی راگەیاند دوای وەرگرتنی كارتی سوور لە یاری یانەكەی بەرامبەر ساوسهامبتۆن.

مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ساوسهامبتۆنی كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و حەوتی خولی ئینگلیزیدا.

لە خولەكی 34ی یارییەكەدا كاسیمیرۆ كارتی سووری راستەوخۆی وەرگرت.

بەپێی بەیاننامەی فەرمی مانچێستەر یونایتد كاسیمیرۆ بۆ چوار یاری داهاتوو لە خولە ناوخۆییەكاندا رادەگیرێت.

بەوەش كاسیمیرۆ لە هەریەك لە یارییەكانی بەرامبەر فولهام ، نیوكاسڵ ، برینتفۆرد و ئێڤەرتۆن ناتوانێت یاری بكات.

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن و بە جیاوازی 16 خاڵ لە ئارسیناڵی پێشەنگەوە دوورە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button