ئیسپانیاگرنگترین

دوا ئەپدەیتی دۆخی تەندروستی یاسین بونۆ

یاریگا –

یاسین بونۆ، گۆڵپارێزی سیڤیییا نەخۆشخانەی جێهێشت و ئێستا لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرێت.

لە یاری شەوی رابردووی سیڤییا بەرامبەر ئالمێریا لە خولی لالیگا، گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی مەغریب لەنێو یاریگادا لە هۆش خۆی چوو و بە پەلە گەیێندرایە نەخۆشخانە.

بونۆی تەمەن 31 ساڵان، بە سردیان بایتیچ، بەرگریکاری ئالمێریا کەوت و دەستبەجێ کەوتە سەر زەوی و لە خولەکی 32دا بە پەلە لە یاریگا هێندرایە دەرەوە و گەیەندرایە نەخۆشخانە و کۆمەڵێک پشکنینی بۆ کرا.

لە بەیاننامەیەکدا، سیڤییا بەدووریزانی لە هۆش خۆچوونەکەی بۆنو لێکەوتەی هەبێت و ئێستا دۆخی تەندروستی باشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button