ئه‌وروپائینگلتەرا

تێن هاگ: کێشەمان لەگەڵ نەبوونی کاسێمیرۆ نابێت

یاریگا
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێیوایە بڕیارەکانی ناوبژیوان کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکانیان هەیە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکەی شەیتانە سوورەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریی بەرامبەر ساوسامبتن گووتی “ کاسێمیرۆ پێشتر زیاتر لە 500 یاریی لە ئەوروپا کردووە و هیچ کارتێکی سووری وەرنەگرتووە، بەڵام ئەو یاریزانە لەوەتەی پەیوەندی بە یانەکەمان کردووە دووجاری بە کارتی سووری راستەوخۆ دەرکراوە، من لەو بڕوایەدام نەبوونی ئەو یاریزانە هیچ کێشەمان بۆ دروست ناکات، بەڵام لەو چەند یارییە بڕیارەکانی ناوبژیوانان کاریگەری لەسەر ئێمە دروستکردووە “.

مانچێستەر یونایتد دوای دۆڕانەکەی یاریی رابردووی بەرامبەر لیڤەرپوول بە ئەنجامی 7-0 ئەمجارەیان لە یاریگای خۆیان رووبەڕووی ساوسامبتن بونەوە و یارییەکەش 0-0 کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button