ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان شۆڕشێکی فراوان دەستپێدەکات

یاریگا –

پاریس سانجێرمان ئامادەیە بڕی 175 ملیۆن پاوەند لەپێناو بەدەستهێنانی خزمەتەکانی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتی خەرج بکات.

لە دوای دوورخستنەوەی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ، سەرۆکایەتی یانەکەی والێکردووە، بیر لە گۆڕانکاری ریشەیی بکەنەوە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو، پاریسێکی جیاواز ببینن.

دەنگۆی زۆر باس لە چوونە دەرەوەی لیۆنێل مێسی و نەیمار بۆ یانەی ئینتەر میامی دەکەن، هەرچەندە پاریس سانجێرمان، رەتیکردووەتەوە، دەستبەرداری ئەستێرەکانی ببێت.

دانیێلی ریۆلۆ، رۆژنامەنووسێکی نزیک لە سەرۆکایەتی یانە پاریسییەکەیە و قسەی بۆ فووتبۆڵ فرانس کردووە

پاریس سانجێرمان چیرۆکێکی نوێی دەستپێکردووە و دەیەوێت ئێرلینگ هالاند لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ کۆبکاتەوە. ئەگەرێکی زۆر هەیە، زینەدین زیدان، لە هاوینی داهاتوودا ببێتە راهێنەری PSG و تیمێکی بەهێز لە دەوری ئێمباپێ دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button