ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئێمباپێ دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای لێبوردنی لە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کردووە.

خۆزێ فلیکس دیاز لە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە لاوەکەی شازادەکان پاش ئەوەی هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە، پەیوەندی بە کارگێری مێرنگی کرد و داوای لێبوردنی کرد و هۆکاری ئەوەشی باسکرد کە بۆچی لەناکاو بڕیارەکەی گۆڕی و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمباپێ پرسیاری ئەوەشی لە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید کردووە کە دەتوانن هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی بدەن، چونکە ئەو زۆر پەشیمانە لە نوێکردەوە گرێبەستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button