ئینگلتەرا

راشفۆرد بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگی دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان ( ماركۆس راشفۆرد ، بێرند لینۆ ، كلیچی ئیهیناچۆ ، ئۆلی واتكینز ، مانۆر سۆلۆمۆن ، ئیمیرسۆن رۆیال ) پاڵێوراوو بوون بۆ خەلاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ.

لە كۆتاییدا ماركۆس راشفۆرد ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد توانی خەڵاتەكە بباتەوە بۆ جاری دووەم لەسەر یەك و سێیەمی لەم وەرزەدا.

لە مانگی رابردوودا راشفۆرد 338 خولەك یاری کردووە و توانی 5 گۆڵی تۆمار بكات.

بەوەش راشفۆرد ریكۆردەكەی محەمەد سەڵاحی یەكسان كردەوە كە لە وەرزی 2017/2018 توانی بۆ سێ مانگ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button