ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

گواردیۆلا داوای دوو یاریزانی لە یانەکەی کردووە

یاریگا
چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو یانەی مانچێستەر سیتی بازار کردنێکی گەرمی هەبێت، چونکە پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەکە داوای دوو یاریزانی نوێی کردووە.

ماتیۆ مۆرێتۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، کارگێری ستیزن دەیەوێت بۆ هاوینی داهاتوو داواکارییەکانی راهێنەرەکەی جێبەجێ بکات، بۆیە لە ئێستا هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئامانجەکانیان دەدەن. یەکەمیان جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیایە، ئەم یاریزانە بێجگە لە ستیزن بووەتە ئامانجی یانەکانی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە هاوینێکی گەرم چاوەڕێ بکات.

رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پێپ گواردیۆلا داوای گۆڵکارێکیشی کردووە، ئەویش رافایل لیاو هێرشبەری لاوی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button