ئه‌وروپائینگلتەرا

كایسێدۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ برایتۆن نوێ كردەوە

یاریگا

یانەی برایتۆنی ئینگلیزی گرێبەستی مۆیسیس كایسێدۆ یاریزانی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

برایتۆن بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كایسێدۆ دەرگای بەڕووی هەردوو یانەی ئارسیناڵ و چێڵسیدا داخست كە هەردوو یانە ئۆفەریان بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە پێشكەشكردبوو، بە جۆرێك بلووز بڕی 55 ملیۆن پاوەند و گەنەرزیش بڕی 70 ملیۆنیان پێشكەشكرد لەپێناو بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانە ئیكوادۆریەكە.

یانەی برایتۆن لە هەژماری فەرمی خۆیان نوێكردنەوەی گرێبەستی كایسێدۆیان تا ساڵی 2027 راگەیاند.

فانریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند كە موچەی كایسێدۆ زیادكردنێكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لە موچەكەی پێشووتری.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری برایتۆن گوتی: ئەمە هەواڵێکی گەورەیە بۆ یانەکە، بۆ هاندەرەكانمان، لە هەمووی گرنگتر بۆ مۆیسیس، ئەوە بەهێزترمان دەکات لەگەڵ پێشکەوتنمان بەرەو ئامانجەکانمان لە یاریگادا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button