ئینگلتەرا

هالاندێکی نوێ لە پریمەرلیگ دەردەکەوێت

یاریگا –

ئیڤان فێرگسۆن، هێرشبەرە تەمەن 18 ساڵەکەی برایتۆن هاتریکی بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد و بووەتە گەورەترین رکابەری ئێرلینگ هالاند لە پریمەرلیگدا.

یاریزانە لاو و نەناسراوەکانی تۆپی پێ دەچنە ناو کارگەی برایتۆنەوە و دوای ئەوەی لە چوارگۆشەی سەوزی یاریگای ئەمێکس پێدەگەن، دەبنە ئەستێرە لە جیهانی تۆپی پێدا.

ئیڤان فێرگسۆنی ئێرلەندی لەدایک بووی ساڵی 2004ە، نوێترین بەرهەمی ئەم یانەیە، کە خۆی وەک یەکێک لە رکابەرەکانی پێڵاوی زێڕین هەژمار دەکات.

رۆبێرتۆ دیزێربی راهێنەری یانەی برایتۆن، دوای سەرکەوتنیان بەسەر نیوکاسڵ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک روونیکردەوە، کە فێرگسۆن هاتریکی کرد و توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام تەنها گۆڵەکان نەبوونە هۆکاری باش بوونی ئەو یارییەکی زۆر باشی کرد، 90 خولەک بە تۆپ و بەبێ تۆپ یاریی کردووە لە گێمی یەکەمدا زۆر بە باشی لە دۆخە دروستەکان تێگەیشت.

بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا ئەو بووە بە چوارەم یاریزانی تەمەن 18 ساڵ یان کەمتر کە بتوانێت هاتریک تۆمار بکات لە دوای بارێت ویلیامز و رۆبی فاولەر و مایکل ئۆین. دوای هاوینێک کە یاریزانانی وەک ئەنسو فاتی و جواو پێدرۆ پەیوەندیان بە برایتۆنەوە کرد، هێرشبەرە ئێرلەندییەکە هەنگاوێکی بەرەو پێشتر ناوە.

دیزێربی لە درێژەی قسەکانی سەبارەت بەو یاریزانە دەڵێت

“دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی زۆر باش، یەکێک لە باشترین گۆڵکارەکانی ئەوروپا”.

لە تەمەنی 14 ساڵیدا دەستی بە ژیانی پیشەگەرانەی خۆی کردووە لەگەڵ یانەی بۆهێمیان، تیپێک کە سەرکەوتوو بوو لە کێبڕکێکردن لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ کڕینی ئەم یاریزانە.

وەرزی رابردوو لە 25 یاریدا توانی 10 گۆڵی تۆماربکات (6 گۆڵ لە 19 یاری پرێمەرلیگ)، لەم وەرزەدا لە 4 یاریدا 4 گۆڵی لە خولی ئینگلیزی تۆمارکردووە. تەنها ئۆین بە 28 گۆڵ و واین رۆنی 15 گۆڵ و فرانسیس جێفرز 12 گۆڵی زیاتریان لە پریمەرلیگ تۆمارکرد، پێش ئەوەی تەمەنیان ببێتە 19 ساڵ لە چاو ئەو کە تاوەکوو ئێستا (10) گۆڵی توانیوە تۆمار بکات.

گاری لاینیکەر یاریزانی پێشووی یانەی برایتۆن دەڵێت:

شتگەلێک لەبارەی هالاند لە ناویدا دەبینم، جوڵەکەی، باڵای، گەنجیەتیەکەی و شتی لەو جۆرە.

فێرگسۆن باڵای (1.88م) ئامادەیییەکی نایابی هەیە لە ناوچەی سزا و پاسدان و یاری کردن دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button