ئینگلتەرا

لیڤەرپوول لەژێر فشار ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

یاریگا

لەژێر فشاری هاندەران و شارەزایانی تۆپی پێ، لیڤەرپوول بڕیاری کڕینی مۆیسس کایسێدۆی داوە.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، لیڤەرپوول لە گفتوگۆدایە لەگەڵ برایتۆن بۆ گواستنەوەی مۆیسس کایسێدۆ. ئەگەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئیکوادۆرییە بۆ چێڵسی ڕەتکرایەوە، ئەوا رێدز ئامادەیە ژمارەی پێوانەیی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تۆمار بکات.

بەرپرسانی لیڤەرپوول دەست کراوەن بۆ گواستنەوەی کایسێدۆ و پێشتر دانوستانیان لەسەر وردەکاری گواستنەوەکە و پێکهاتەی پارەدان لە گرێبەستەکەدا کردووە.

لە ئەنفێڵد هەستێک هەیە ڕەنگە کایسدۆ چێڵسی بە باشتر بزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا چاویان لەوەیە بە گڵۆپی سەوزی ئەو یاریزانە سێیەم گرێبەستی ئەم هاوینە تەواو بکەن.

بەرپرسانی لیڤەرپوول لەژێر فشاردا دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە، چونکە لەم بازاڕەی گواستنەوە چاڵاکی ئەوتۆیان نەبووە و زۆرێکیش پێیانوایە رێدز بەم پێکهاتەیە ئەستەمە رکابەری لەسەر ناسناوەکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button