ئه‌مریکاگرنگترین

لە ئەرجەنتینەوە نامەیەکی دەستنووسی هەڕەشە ئامێز بۆ مێسی

یاریگا –

چەند چەکدارێک پەیامێکی هەڕەشەئامێز بۆ لیۆنێل مێسی جێدەهێڵن.

دوو چەکدار کە مۆتۆرسکیڵیان پێبووە، هێرشیانکردە سەر سوپەرمارکێتێک کە خێزانی هاوژینەکەی مێسی خاوەنداریەتی دەکات.

سوپەرمارکێتەکە بە ناوی یونیکۆیە و دەکەوێتە ناوەندی شاری رۆزاریۆ، گەورەترین شاری پارێزگای سانتا فی.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو چەکدار هێرشیانکردە سەر سوپەرمارکێتەکە و وێرانکاری زۆریان بەدوای خۆیاندا هێشت، پۆلیسی رۆزاریۆ دووپاتیکردەوە، زیان بەر هیچ کەسێک نەکەوتووە.

پۆلیسی شارەکە روونیکردووەتەوە، دوو چەکدارەکە نامەیەکی هەڕەشە ئامێزیان بۆ مێسی جێهێشتبوو و تیایدا هاتووە: مێسی، ئێمە چاوەڕێت دەکەین، جاڤکین بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانە، دواتر ئەو ئاگای لێت نابێت.

پابلۆ جاڤکین، بەڕێوەبەری شارەوانی رۆزاریۆیە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە بەردەوامن.

جاڤکین بەر لە رووداوەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند بوو؛ لە ماوەی رابردوودا توندوتیژییەکان لە رۆزاریۆ زیادبوون، هێزەکانی پۆلیسیش کەمە، بۆیە ئاسایشی شارەکە پارێزراو نییە و داوای لە حکومەت کرد، هێزی زیاتریان بۆ رەوانە بکات.

لیۆ مێسی، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر خەڵاتی زە بێستی بردەوە، خەڵکی رۆزاریۆیە و هەروەها ئانتۆنێلا روکۆزۆی هاوژینیشی خەڵکی هەمان شارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button