ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

شتیگن پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید بەڵێنێك بە هاندەران دەدات

یاریگا

مارك ئەندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەڵێنێك بە هاندەرانی یانەكەی دەدات پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید.

وا بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

یانە كەتەلۆنییەكە لە دوو یاری رابردووی خۆیدا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە یۆرۆپا لیگ و ئالمیریا لە خولی ئیسپانی تووشی شكست هات.

گۆڵپارێزەكەی بلاوگرانا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی داناوە و نووسیویەتی:

هەفتەیەكی سەخت بۆ ئێمە لە دوو یاری رابردوودا، دەجەنگین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە سەر رێگای راست، بژی بارسێلۆنا.

بارسێلۆنا لە كۆتا یاریدا بەرامبەر ریال مەدرید لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردنەوە بەدەست بهێنێت و نازناوەكە بباتەوە.

تێر شتیگن

بابەتی زیاتر

Back to top button