ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لە یاری گەڕانەوەدا مانچێستەر یونایتد میوانداری بارسێلۆنا دەكات

مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا شەڕی بەدەستهێنانی بلیتێكی قۆناخی شانزەی یۆرۆپا لیگ دەكەن

یاریگا

یانەی مانچێستەر یونایتد لە یاری لوتكەدا میوانداری یانەی بارسێلۆنا دەكات لە یاری گەڕانەوەی یۆرۆپا لیگ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاری گەڕانەوەی پاشكۆی یۆرۆپا لیگ.

یاری چوون لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن هەریەك لە ئەلۆنسۆ و رافینیا تۆمار كران و گۆڵەكانی مانچێستەر یونایتدیش لەلایەن كۆندی بە هەڵە و راشفۆرد تۆمار كران.

ئەو یاریزانانەی بارسێلۆنا ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:

بەهۆی پێكانەوە هەریەك لە پێدری و دێمبڵی و بەهۆی راگیرانیشەوە گاڤی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.

ئەو یاریزانانەی مانچێستەر یونایتد ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:

سەرجەم یاریزانەكانی مانچێستەر یونایتد ئامادەن.

كۆتا پێنج یاری مانچێستەر یونایتد و ریزبەندیان لە پرێمەرلیگ:

شەیتانە سوورەكان لە كۆتا پێنج یاری خۆیاندا لە سێ یارییدا براوە بوون و دوو یاریش یەكسان بوون بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

كۆتا پێنج یاری بارسێلۆنا و ریزبەندیان لە خولی ئیسپانی:

بارسێلۆنا لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا لە چوار یاری براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بووە بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری مانچێستەر یونایتد:

لە پرێمەرلیگ ماركۆس راشفۆرد بە 14 گۆڵ گۆڵكاری یانەكەیە و كریستیان ئیریكسن بە حەوت ئەسیست گۆڵدروستكاری یانەكەیە.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری بارسێلۆنا:

رۆبەری لیڤاندۆڤسكی گۆڵكاری بلاوگرانایە بە 15 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش عوسمان دێمبلیە بە پێنج ئەسیست.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

تێر شتیگن ، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی ، فێران تۆرێس ،كریستینسن، ئەلۆنسۆ، ئەلبا ، كیسێ ، رۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، رافینها ، كۆندی، گارسیا ،ئیناكی پینا ، باڵدی، كاسادۆ ، پابلۆ تۆرێ، تیناس.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: دی خیا

هێڵی بەرگری: وان بیساكا ، ڤاران ، لیساندرۆ ، شۆو

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، فرێد ، برۆنۆ فێرناندیز

هێڵی هێرشبردن: سانچۆ ، فیگۆرست ، راشفۆرد

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: شتیگن

هێڵی بەرگری: كۆندی، ئاراوخۆ ، كریستینسن ، باڵدی

هێڵی ناوەند: كیسێ ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ ، رۆبێرتۆ

هێڵی هێرشبردن: رافینها ، لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button