ئیتاڵیا

لیڤەرپوول ئەستێرەیەكی یوڤێنتوسی دەوێت

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشكرایانكرد یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت تواناكانی ئەستێرەیەكی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەدەست بهێنێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەدرێن رابیۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئامادەیە ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

گرێبەستەكەی رابیۆی تەمەن 27 ساڵان لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا لەگەڵ یانەكەی رێكنەكەوتوون بە مەبەستی نوێكردنەوەی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول گرنگی بە تواناكانی ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكە دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی بیگوازێتەوە یانەكەی.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی رابردوودا رابیۆ ئۆفەرێكی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رەتكردەوە و بڕیاریدا لەگەڵ خانمە پیرەكە بەردەوام بێت.

لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا 15 خاڵ لە كۆی خاڵەكانی یوڤێنتوس شكێندرا و بەهۆیەوە بە ئەگەرێكی زۆر لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بێ بەش دەبێت و هەر بۆیەش چاوەڕوان دەكرێت چەند ئەستێرەیەكی یانەكە ریزەكانی یانەكەیان جێبهێڵن.

رابیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button