ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

سانجێرمان بەیاننامەیەکی لەسەر پێکانی نێیمار بڵاوکردەوە

یاریگا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا جۆری پێکانی نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی بڵاوکردەوە.

دوای ئەوەی هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی شازادەکان لە یاریی بەرامبەر لیل تووشی پێکان بوو، هاندەرانی ئەو یانەیەی تووشی نیگەرانی کرد، دوای یارییەکە پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە، پێکانی هێرشبەرەکەیان قورس نیە و تەنها لە پاژنەی قاچی ماسولکەکانی ئازاریان بینیوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە بڕیارە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو، پشکنینی کۆتایی بۆ نێیمار بکرێت و پاشان وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button