ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئێلچی

یاریگا

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئێلچی بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێلچی بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و یەكەمی خولی ئیسپانیا.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و ئێلچیش بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی خولەكەدایە.

بۆ ئەو یارییە هەریەك لە لۆكاس ڤاسكێز ، میلیتاو و ئاریباس گەڕاونەتەوە و هەریەك لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر، تۆنی كرۆس، میندی ، هازارد و كۆرتوا ناویان لە لیستەكەدا نیە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

لۆنین، لۆپێز ، كانیزارێس ، كارڤاخال، میلیتاو ، ئالابا ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر، مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، چوامینی ، سیبایۆس، ئاریباس، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، رۆدریگۆ ، ماریانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button