ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا لەگەڵ بەرگریكارێك گەشتە رێككەوتن

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ بەرگریكارێك گەشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ” سپۆرت1”ی ئەڵمانی بارسێلۆنا لەگەڵ بەرگریكاری فەڕەنسی ئیڤان ندیكا یاریزانی ئینتراخت فرانکفۆرت گەیشتووەتە رێككەوتن.

گرێبەستەكەی ئیڤان ندیكای 23 ساڵان لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرت لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە ندیكا لە گواستنەوەكانی هاویندا بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزەكانی یانە كەتەلۆنییەكەوە دەكات.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، چەند هۆکارێک لە پشت خواستی بارسێلۆنا هەیە بۆ یاریزانە فەڕەنسیەكە كە دیارترینیان باڵای یاریزانەكەیە كە(1.92 سم)ە و بە قاچی چەپ یاری دەکات، جگە لەوەی یاریزانێکی سەرەکییە لە ریزەكانی یانەكەیدا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانی گرتووە و بە جیاوازی یانزە خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەم دێت.

ئیڤان ندیكا

بابەتی زیاتر

Back to top button