ئه‌وروپائینگلتەرا

تیاگۆ سێلڤا نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسی

یاریگا

تیاگۆ سێلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی.

گرێبەستەكەی ئێستای بەرگریكارە 38 ساڵانەكە لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی: چێڵسی لەگەڵ سێلڤا گەشتووەتە ڕێككەوتنی زارەكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە.

تیاگۆ سێلڤا پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2021

ئاماژەی بەوەشكردووە كە تیاگۆ سێلڤا گڵۆپی سەوزی بۆ مانەوەی لە بلوز هەڵكردووە و بەمزوانە واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button