ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی ریال مەدرید دەکات

یاریگ
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت، فێدریکۆ ڤالڤێردی ناوەڕاستکاری ئۆرگوایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ماڵپەری El Nacionalـی ئیسپانی ئاشکرای کرد، یانە ئینگلیزیەکە هاوینی رابردوو هەوڵی زۆریدا بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان، بۆ ئەم مەبەستە ئۆفەرێکی 70 ملیۆن پاوەندیان پێشکەش کرد، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکرایەوە. سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە شەیتانە سوورەکان پلانیان داناوە هاوینی داهاتووش پلانێکی دیکە بۆ رفاندنی ناوەڕاستکارە لاوەکە دابڕێژن.

ڤالڤێردی گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و یانەکەی چەند جارێک رایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابن.

بابەتی زیاتر

Back to top button