ئیسپانیا

سزای گابریێل پاولیستا راگەیەندرا

یاریگا-گابریێل پاولیستا بەرگریکار و کاپتنی یانەی ڤالێنسیا بۆ دوو یاری سڕکرا.

لە یاری شەوی رابردوو نێوان ڤالێنسیا  و ریاڵ مەدرید، گابریێل بە توندی لە ڤینیسیوس جونیۆری هاونیشتیمانی دا و راستەوخۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

ئەمڕۆش راگەیەندرا، یاریزانەکەی پێشووی ئارسناڵ بۆ دوو یاری رادەگیرێت لەبری یەک یاری بەهۆی هەوڵدان بۆ ئازاردانی ڤینیسیوس بەمەبەست.

بەمەش ناوبراو لە دوو یاری داهاتووی ڤالێنسیا بەرامبەر جیرۆنا و بلباو بێ بەش دەبێت.

ڤالێنسیا لە پلەی ١٤هەمی ریزبەندی لالیگایە بە ٢٠ خاڵ و تەنها ١ خاڵ دوورە لە ناوچەی دابەزین بۆ پلە دوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button